نێچیرڤان بارزانی: پاراستن و گەشەپێدانی زمانی دایک ئەرکی ھەر تاکێکی کۆمەڵگەیە
رووداو هەولێر
ئەمڕۆ 21-02-2020 رۆژی جیهانیی زمانی دایکە و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە رایگەیاند، پاراستن و گەشەپێدانی زمانی دایک ئەرکی ھەر تاکێکی کۆمەڵگەیە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر رایگەیاند، "کوردستانمان خاوەن چەندین زمان و زاراوەی جیاوازە، پاراستن و گەشەپێدانی زمانی دایک ئەرکی ھەر تاکێکی کۆمەڵگەیە".
هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە توویتەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، "با رۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایک ببێتە ھەنگاوێکی دیکە بۆ بەرزراگرتنی فرە زمانی، فرە کلتووری و فرە ئایینی لە کوردستاندا".
رۆژی 21ی شوباتی هەمووساڵێک لەلایەن یونسکۆوە بە رۆژی جیهانی زمانی دایک دادەنرێت و لە ساڵی 1999وە بە فەرمی ئەو رۆژەی بۆ دیاریکراوە.