نێچیرڤان بارزانی ماڵئاوایی لە کۆنسوڵی تورکیا دەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.
لە دیدارەکەدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسى كار و هه‌وڵه‌كانى محەممەد یاقووتی كرد بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌رك و كارى تازه‌يدا، بۆ خواست.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، محەممەد یاقووت "سوپاس و پێزانينى بۆ پشتيوانيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها خۆشحاڵيى خۆى بۆ كاركردنى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى."
دەقی راگەیێندراوەکە:
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/2/21 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوايى پێشوازى له به‌ڕێز مههمهد مه‌ولوود ياكووت كرد كه وه‌ك كونسولى گشتيى توركيا له هه‌رێمى كوردستان، كۆتايى به ئه‌ركه‌كه‌ى هات.
له ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى كار و هه‌وڵه‌كانى كرد بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌رك و كارى تازه‌يدا، بۆ خواست.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ياكووت سوپاس و پێزانينى بۆ پشتيوانيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها خۆشحاڵيى خۆى بۆ كاركردنى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.