وێنە؛ ئامادەکاری بۆ ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەد
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ گەورەترین ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە ئامەدی باکووری کوردستان سازکراوە. لە دەستپێکی رێوڕەسمەکە هەزاران کەس روویان لە (گۆڕەپانی نەورۆز) کردووە.
هاونیشتمانییان جلوبەرگی کوردیان پۆشیوە و بەدڵخۆشی و جۆش و خرۆشەوە ئاهەنگ دەگێڕن و ئاڵای کوردستان لەنێوەڕاستی گۆڕەپانەکە دەشەکێتەوە.
هاونیشتمانییان قسەیان بۆ رووداو کرد، زۆرینەیان لە پەیامەکەیان دا داوای "یەکگرتوویی کورد"یان کرد.
ئەو کەسانەی بەشدارن لە ئاهەنگەکە تەنیا دانیشتووی ئامەد نین، بەڵکو لە شارە جیاجیاکانی کوردستانەوە بەشدارییان کردووە.
بڕیارە گوتاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە ئاهەنگەکە بخوێندرێنەوە.