گەدۆ: داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین فریای كۆبانی بكەوێت
رووداو ـ سووریا
ئەندامێكی هاوپەیمانی هێزە شۆرشگێڕەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، داوای لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد، بۆ وەستاندنی پێشڕەوی چەكدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە رووی سەربازییەوە پشتگیری كوردانی شاری كۆبانی بكات.
شەلال گەدۆ، ئەندامی هاوپەیمانی هێزە شۆرشگێڕەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی هەرێمایەتی و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین، بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش، لە رووی سەربازییەوە پشتگیری گەلی كورد بكەن، كە هەفتەیەكە هێرشەكانی بۆ سەر شاری كۆبانی دەستپێكردوە".
شەلال گەدۆ گوتیشی: "ئەوەی لە شاری كۆبانی دەگوزەرێ پرۆسەی پاكتاوكردنی رەگەزی و جینۆسایدكردنی كوردە، ئامانج لێی ریشەكێشكردنی كوردە لە سەر خاك و نیشتیمانەكەیان، لێرەوە داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەروشیانەوە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەكەین، پەلەبكەن لە وەشاندنی گوزری سەربازی دژی بنكە و بارەگاكانی چەكدارانی داعش، لە پێناو وەستاندنی پێشڕەویان رووەو شاری كۆبانی.
ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی هێزە شۆڕشگێڕەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا هاوكات داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێكخراوە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییەكان و ئاشتیخوازانی سەرانسەری جیهان لەسەرووشیانەوە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان دەکات، "بەهانای دەیەها هەزار ئاوارەی كوردەوە بچن، كە بەهۆی هێرشی چەكدارانی داعش لە گووندەكانی دەوروبەری شاری كۆبانی هەڵاتوون".
بە مەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی شاری کۆبانی، هەفتەیەكە رێكخراوی داعش بە پاڵپشتی مووشەك و چەكی هاوەن، هێرشێكی فراوانی بۆسەر شاری كۆبانیی رۆژئاوای کوردستان دەستپێكردووەو بەهۆیەوە دەیەها هاونیشتیمانی سڤیل بوونەتە قوربانی، سەرەڕای ئاوارەبوونی زیاتر لە 60 هەزار کەسی دیكە.