نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە کۆنسووڵی نوێی پۆڵەندا کرد
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆنسووڵی نوێی پۆڵەندا لە هەولێر کرد و هەموو پشتگیرییەکی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
نیوەڕۆی یەکشەممە، 21-12-2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماچێی زایدل، کۆنسووڵی گشتیی نوێی پۆڵەندا کرد لە هەولێر.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان "وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى".
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ پۆڵه‌ندا و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له بواره جياكاندا دووپات كرده‌وه.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "كۆنسووڵى گشتيى نوێى پۆڵه‌ندا، خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان نيشان دا".