لە دهۆک بەهۆی نەخۆشی 160 سەر بزن مرداربوون

رووداو - هەولێر 

بەهۆی بارانبارینی ئەمساڵ، چەندین جۆری نەخۆشی لەنێو مەڕوماڵاتەکانی پارێزگای دهۆک بڵاوبووەتەوە. بەم هۆیەوە لە شارۆچکەی باتیفا لە دهۆک 160 سەر بزن مرداربوون. 


بەڕێوەبەرایەتیی ڤێرتێرنەری دهۆک هۆکاری مرداربوونەوەی مەڕوماڵاتەکانی ئەو ناوچەیە بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەک بە ناوی "لەڕزک" دەگەڕێنێتەوە. 

ئاژەڵدارانیش داوا لە لایەنی پەیوەندار دەکەن بەجیدی لەم دۆخە بکۆڵێتەوە، تاوەکو رەنجی چەند ساڵەیان بەفیڕۆ نەچێت.

بەپێی ئامارەکانی ڤێرتێرنەری باتیفا لە ماوەی مانگێک نزیکەی هەزار سەر ئاژەڵ مرداربوونەتەوە و بەو هۆیەشەوە بە گوژمەی 150 هەزار دۆلار زیان بە خاوەنەکانیان گەیشتووە.

 

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن