نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە عەلی عەلاق دەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کرد و سەرەخۆشی لێکرد.
پەیامی سەرەخۆشیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هاوخەمی بوو بۆ کۆچی دوایی مونعیم عەلاق، برای عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "پرسە و سەرەخۆشی لە برای بەڕێزمان، جەنابی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق و بنەماڵەی عەلاق دەکەین بەبۆنەی کۆچی دوایی (مونعیم عەلاق)ی برایانەوە و هاوبەشی خەمی هەمووانین لەم کۆستەدا".
هەروەها، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "داواکارین لە خوای گەورە رەحمەتی خۆی بە کۆچکردوو ببەخشێت و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، سەبر و ئارامیش بە ئێوە ببەخشێت".