نەورۆزی ئەمساڵ چەمچەماڵ رەشی پۆشی

رووداو - چەمچەماڵ

پێچەوانەی هاوینەهەوارەكان ، چەمچەماڵ رەشی پۆشیوە ، چونكە لەوێ‌ پرسەی دوو پێشمەرگەی شەهید هەیە.


بە بڕیاری قایمقامی چەمچەماڵ ، بۆ ماوەی سێ‌ رۆژ پرسە و مامەتەمینی لەو قەزایە راگەیەنرا، جگە لەوەی لە هەندێك لە فەرمانگەكاندا ئاڵای كوردستان و عێراق بۆ نیوە داگیرا،  وەك رێزێلێنانێك بۆ شەهید رزگار و شەهید پشتیوان کە هەردووکیان خەڵکی ئەو قەزایەن.

لە 30/1/2015  ، 21 پێشمەرگە  لە تەللوەرد بە دیلی كەوتنە دەستی داعش و رۆژێك پێش نەورۆز ، رێكخراوی داعش لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا شەهیدكردنی سێ‌ لەو پێشمەرگانەی بڵاو كردەوە ، كە یەكێكیان دانیشتووی شاری كەركووك و دووی دیكەشیان دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ بوون.