نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری حاجى محه‌ممه‌د بامۆكى دەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری حاجى محه‌ممه‌د بامۆكى دەکات و هیوای ئارامییان بۆ دەخوازێت.
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پرسەنامەکەی بڵاوکردەوە.
لە پرسەنامەکەدا هاتووە، "بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو حاجى محه‌ممه‌د بامۆكى، كه‌سايه‌تيى ديارى هه‌ڵه‌بجه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ده‌كه‌م، هاوخه‌ميانم. له خواى مه‌زن هيواخوازم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت".
شەوی پێنجشەممە، 21-03-2024، سەرمایەدار و کەسایەتیی دیاری هەرێمی کوردستان، حاجی محەممەد بامۆکی کۆچی دوایی کرد.
حاجی محەممەد بامۆکی، کەسایەتی و سەرمایەدارێکی ناسراوی پارێزگای هەڵەبجە بوو و بە کارە خێرخوازییەکانی زیاتر ناسرابوو. نزیکەی دوو ساڵ بوو کە بەدەست نەخۆشییەوە دەیناڵاند.
حاجی محەممەد باوکی ئیسماعیل، ئاسۆ و فریادە، کە ئەوانیش کاری بازرگانی دەکەن.