وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9 رادەگەیێنێت
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتیی راگەیاند و ئێستا خوێندکاران دەتوانن ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.
خوێندکارانی پۆلی 9ی بنەڕەتی بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکان ئێستا دەتوانن کلیک لەم لینکە بکەن.
تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 9ی بنەڕەتی لە 11ی حوزەیران دەستیانپێکرد و لە 20ی هەمان مانگ کۆتاییان هات، ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی حوزەیران ئەنجامەکان ئاشکرا کران.
رۆژی 23ی ئایاری ئەمساڵ ئەنجامی خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی بۆ ساڵی 2021 - 2022 لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە راگەیێندرا.