ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان راگه‌یێندرا
رووداو- هەولێر
ژمارەیەک کەسایەتی و رۆشنبیر و چالاکڤان لە راگەیێندراوێکدا ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان راگەیاند.
لە راگەیێندراوەکەی ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا هاتووە: "خواستی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان خواستێكی ره‌وا و رێگەچاره‌یه‌كی گونجاو و پێویسته بۆ رزگاربوون له دۆخی نادیاری سیاسی و پاشكۆیه‌تی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستوورێكی عه‌ره‌بی و كۆنه‌په‌رستانه‌ی عێراق."
رۆشنبیر و چالاکڤانەکان جەخت لەوە دەکەنەوە له‌ڕێگه‌ی چالاكی و كاری جه‌ماوه‌ری و لۆبی و میدیاوه ده‌یانه‌وێ فشار بۆ بەدیهێنانی 7 ئامانج دروست بکەن.
ده‌قی راگەیێندراوەکەیان:
بانگه‌وازێك له هه‌ڵسوڕاوانی ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان
خواستی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان خواستێكی ڕه‌وا و ڕێگاچاره‌یه‌كی گونجاو و پێویسته بۆ ڕزگاربوون له دۆخی نادیاری سیاسی و پاشكۆیه‌تی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستورێكی عه‌ره‌بی و كۆنه‌په‌رستانه‌ی عێراق.
له‌م پێناوه‌دا ئێمه ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان‌مان ڕاگه‌یاندووه تاكو بزوتنه‌وه‌یه‌كی فشاری جه‌ماوه‌ری سازبكه‌ین بۆ سه‌رخستنی خواستی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له كوردستان و ناكامكردنه‌وه‌ی ڕێگرییه‌كانی به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنی بڕیاری خه‌ڵكی كوردستان له سه‌ربه‌خۆبوونیدا.
ئێمه له‌ڕێگه‌ی چالاكی و كاری جه‌ماوه‌ری و لۆبی و میدیاوه ده‌مانه‌وێ ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی فشاره دروست بكه‌ین تاكو ئه‌م ئامانجانه جێبه‌جێ بكه‌ین:
یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم به شیوه‌یه‌كی ئازاد‌و ڕه‌سمی و جێبه‌جێكردنی ئه‌نجامی ئه‌م ده‌نگدانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، كه ئاشكرایه سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه.
دووه‌م: ڕێگا نه‌درێ حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ئه‌نجامی ریفراندۆم بۆ مه‌به‌ستی سیاسی خۆیان به‌كار بهێنن و نه‌یكه‌نه بابه‌تی سه‌ودا و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه.
سێیه‌م: ڕێگاگرتن له‌وه‌ی خواستی سه‌ربه‌خۆیی خه‌ڵكی كوردستان بكرێته قوربانی كێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌كان و كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م حزبه‌كانی كوردستان پابه‌ندی مافی به‌رپاكردنی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی خه‌ڵكی كوردستان بن.
چواره‌م: هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتی ئه‌م ریفراندۆمه له ناوچه كوردنشینه‌كانی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش بكات و ڕه‌سمیه‌ت بدات به ئه‌نجامه‌كه‌ی و به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
پێنجه‌م: ڕاكێشانی پشتیوانی په‌رله‌مان و حزب و حكومه‌ت و ئه‌ندام په‌رله‌مان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی جیهان.
شه‌شه‌م: رێكخستنی كاری جه‌ماوه‌ری بۆ ڕاوه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و ناكامكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیان دژی سه‌ربه‌خۆیی.
حه‌وته‌م: به‌شدار ده‌بێت له هه‌وڵی جه‌ماوه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستور و یاسا و داموده‌زگا و كاره‌كانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، ده‌وڵه‌تێكی سێكولار بێ و مافی هاوڵاتی یه‌كسان بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی دابین بكات به‌بێ جیاوازی نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌زو زمان و ناوچه.
ئێمه بانگه‌وازی هه‌ڵسوڕاوانی ئازادیخوازی كوردستان ده‌كه‌ین كه له پێناو ئه‌م ئامانجانه‌دا به‌شداری له‌م ناوه‌نده‌دا بكه‌ن و له هه‌موو شار و شارۆچكه و وڵاتێكدا هه‌ڵسوراوان ده‌سته‌كانی دروست بكه‌ن تا یه‌كده‌ست و پێكه‌وه بزوتنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری جه‌ماوه‌ری ڕێك بخه‌ین له‌پێناو سه‌رخستنی خواستی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ.
هه‌ر هاوڵاتیه‌ك ده‌یه‌وێ به‌شداری له‌م خه‌باته بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا بكات ده‌تونێت په‌یوه‌ندی بكات به هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌م ناوه‌نده‌وه له شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا كه ناوه‌كانیان له خواره‌وه هاتووه:
ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
هه‌ولێر: عه‌لی مه‌حمود (علی سیاسی)، چۆلی ئه‌سعه‌د، نه‌هرۆ ئه‌ڵایی.
سلێمانی: كنێر عبدوڵا، ڤینا كه‌مال، عیماد عه‌لی، سالاری ئاسنگه‌ر، نه‌غه‌ده عوسمان، دیاری فه‌ره‌یدون، عه‌زیز ره‌ووف، ئاری جه‌لال.
كفری و كه‌لار: شیمال ره‌ووف، جه‌لال هۆرینی.
به‌ریتانیا: ئاسۆ كه‌مال، ده‌شتی جه‌مال، د.نه‌زه‌ند به‌گیخانی، سه‌عید ئارمان، نوری به‌شیر، سه‌وسه‌ن سه‌لیم، به‌یان ئه‌مین.
سوید: فاتیح شێخ،عه‌بدوڵا مه‌حمود، ئاسۆ زه‌ند.
سویسرا: ئه‌حمه‌د عه‌لی، ستار حه‌مه شه‌ریف.
هۆڵه‌نده: حه‌مه غه‌فور.
كه‌نه‌دا: سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه، ئاراس ڕه‌شید، مریه‌م عه‌بدوڵا.
دانیمارك: عوسمان ئه‌حمه‌د، شوان سدیق
ئه‌مریكا: جانی دیلان.
ئوسترالیا: موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا.
ئه‌ڵمانیا: پشتیوان كه‌ریم گه‌ڵاڵی
22/07/2017
پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح