لە خەفەتی نەخۆشییەكەی خۆی خنكاند
رووداو- كەركووك
ژنێكی دانیشتووی كەركووك خۆی دەخنكێنێ و كەسوكارەكەی قسەی جیاواز لەبارەی رووداوەكە دەكەن، مێردی ژنەكە دەڵێت ژنەكەی نەخۆشیی شێرپەنجەی هەبووە و پێشتریش چەند جارێك هەڕەشەی خۆكوشتنی كردووە، بەڵام خوشكێكی ژنەكە دەڵێت خوشكەكەی خۆی نەخنكاندووە، بەڵكو پاش وەرگرتنی چارەسەری كیمیایی مردووە.
ئیمان عەلی، 49 ساڵ، خەڵكی پارێزگای سەڵاحەددین بوو، دوای هاتنی داعش بۆ ناوچەكەیان، وەكو هەزاران خێزانی ناوچەكە ئاوارەی شاری كەركووك بوون. خێزانی ئیمان ساڵێك و پێنج مانگە زێدی خۆیان جێهێشتووە و لەگەڕەكی رەحیماوای شاری كەركووك نیشتەجێ بوون كە زۆربەی دانیشتووانەكەی كوردن.
ئەو ژنە لە شارەكەی خۆیدا یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەیەك بووە، بەڵام دوای تووشبوونی بە نەخۆشیی شێرپەنجە و بێهیوابوون لە چارەسەركردنی نەخۆشییەكەی، رۆژی 9/9/2015 لە ئاوارەییدا خۆی خنكاند.
رافد ئەحمەد، 52 ساڵ و هاوژینی ئیمان، بە (رووداو)ی راگەیاند، ژنەكەی ماوەیەك بوو تووشی شێرپەنجەی مەمك بووبوو، بۆ وەرگرتنی چارەسەر بردوویانە بۆ بەغدا و لەوێ نەشتەرگەرییان بۆ كردووە، ئەو مەمكەی كە تووشی شێرپەنجە بووە بڕیویانەتەوە.
بە گوتەی رافد، دوای نەشتەرگەرییەكەش، هاوژینەكەی هەر ئازاری هەبووە و لەسەر راسپاردەی پزیشكەكانی چارەسەری كیمیاییان بۆ بەكارهێناوە، بەهۆی زۆر بەكارهێنانی چارەسەری كیمیایی وردە وردە قژی هەڵوەریوە.
رافد و ئیمان خاوەنی سێ كوڕ و كچێك بوون. رافد دەڵێت هاوژینەكەی بەو نەخۆشییە زۆر بێ تاقەت بووبوو، چونكە ئەویش وەك زۆر كەسی دیكە بە هەڵە تێگەیەنراوە كە نەخۆشیی شێرپەنجە چارەسەری نییە، هەر بۆیەش چەند جارێك هەڕەشەی خۆكوشتنی كرد و تەنانەت چەند جارێك داوای لێكردووە بیكوژێت، بۆ ئەوەی لە دەست نەخۆشییەكە رزگاری ببێ.
رافد گوتی "ئیمان چەند جارێك بە خۆم و منداڵەكانی دەگوت دەزانم كە دەمرم، وەرن بمكوژن، یان خۆم دەكوژم، ئێمەش هەموو جارێك پێماندەگوت باشە ئەگەر ئێمە بتكوژین، ئەی چۆن وەڵامی خودا بدەینەوە".
رافد ئەو هەڕەشانەی ژنەكەی بە هەند وەرگرتووە، بۆیە بەردەوام چاودێریی كردووە نەوەك هەوڵی خۆكوشتن بدات، بەڵام چاودێرییەكانی بێ سوود بوو. رافد باسی كاتی رووداوەكەی كرد و گوتی "شەوەكەی، پێش رووداوەكە بۆ ئەوەی ئاگاداری بم، درەنگ خەوتم و نزیكەی كاژێر 5ی بەیانی هەستام نوێژم كرد و ویستم بخەومەوە، بەڵام هەر ئەوەندەم زانی یەكێك لە كوڕەكانم هاواری كرد و گوتی باوكە باوكە دایكم خۆی كوشتووە".
بەپێی قسەی رافد، ژنەكەی دەرفەتی لە خەوتنی ئەوان هێناوە و بە خۆی و پەتێكەوە چووەتە ژووری چێشتلێنان و لەوێ چووەتە سەر كورسییەك و پەتەكەی بە شیشی پانكەی ژوورەكەوە بەستووە و خۆی پێ هەڵواسیوە.
خەمەكان بۆ رافد بوون بە دوو هێندە، خەمی ئاوارەیی و خەمی لە دەستدانی ژنەكەی. ئەو دەڵێت "ئێستا بەلامەوە كێشە نییە كە ئاوارەین، بەڵكو بێتاقەتی لەدەستچوونی هاوژینەكەمم، چونكە رۆیشتنی بۆ من زۆر قورسە و دەبێت خەمی منداڵەكانیش بخۆم".
رافد رەتیكردەوە هیچ كێشەیەكی لەگەڵ ژنەكەی هەبووبێت و خۆخنكاندنی ژنەكەی تەنیا بۆ نەخۆشییەكەی گەڕاندەوە. ئەو گوتی "خوای گەورە ئاگادارە جگە لەو نەخۆشییە هیچ كێشەیەكمان نەبووە، بە پێچەوانەوە یادگاری هێندە خۆشمان لەگەڵ یەكدی هەن، قەت بیرم ناچنەوە".
سیهام عەلی، خوشكی ئیمان هێشتا رەتیدەكاتەوە كە خوشەكەكەی بە خۆهەڵواسین مردبێ و دەڵێت پاش وەرگرتنی چارەسەری كیمیایی لە ماڵەوە مردووە، بەڵام سەرچاوەیەك لە بنكەی پۆلیسی رەحیماوا بە (رووداو)ی راگەیاند، ئەو ژنە لەڕێگەی خۆهەڵواسینی بە حەبلێكەوە خۆی كوشتووە و دواتریش تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی كەركووك كراوە و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە بەردەوامە.