نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات؛ لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆمار، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، فایەق زێدان، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و ژمارەیەک بەرپرسی باڵا کۆدەبێتەوە.
 
رۆژی سێشەممە 22-11-2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى عێراق دۆخى وڵات و په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنيان تاوتوێ دەکات.
 
وەکو لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لە کۆبوونەوەکاندا دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌، تاوتوێ ده‌كرێن.
 
دوای هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەرێمی کوردستان چاوەڕێی جێبەجێکردنی داواکارییەکانییەتی کە گرنگترینیان پرسی مادەی 140 و رێککەوتن لەسەر یاسای نەوت و گازە.
 
هەروەها یەکێک لەو خاڵانەی لەکاتی دانوستاندن بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق کراوەتە مەرج، بەشداریکردنی هەرێمی کوردستانە لە نووسینی پڕۆژەیاسای بودجەی 2023ی عێراق، بەڵام تاوەکو ئێستا پڕۆژەیاساکە ئامادە نەکراوە.