هەزار چەکداری ئێزدی چوونەتە ریزەکانی حەشد شەعبی

رووداو - دهۆک

هەزار چەکداری ئێزدی چوونەتە ریزەکانی حەشدی شەعبی و مووچەشیان پێدراوە، بەرپرسێکی ئەو هێزە دەڵێت هەر چۆنێک بێت ئەو چەکەی بەدەست ئەوانەوەیە نابێتە مەترسی بۆ سەر کورد و ناوچەکانی کوردستان، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان هێزی حەشدی شەعبی بە پێویست نابینێ لەسەر خاکی کوردستان لە کاتێکدا پێشمەرگە ئەرکی پاراستنیانی لە ئەستۆگرتووە.