بارەگای بارزانی: پرسەی زەکیا مستەفا بارزانی بۆ ماوەی سێ رۆژ بەڕێوەدەچێت
رووداو دیجیتاڵ
بارەگای بارزانی رایدەگەیێنێت، پرسەی زەکیا مستەفا بارزانی، خوشکی سەرۆک مەسعود بارزانی، بۆ ماوەی سێ رۆژ و لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچكەی سەلاحەدین بەڕێوەدەچێت.
لە راگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانیدا هاتووە، سبەی شەممە یەکەم رۆژی پرسەکە دەبێت و لە دوو کاتی جیاوازدا بەڕێوەدەچێت، بەیانیان لە کاژێر :10:00 تاوەکو 12:00 و ئێوارانیش لە کاژێر 14:00 تاوەکو 17:00.
دوای ماوەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ هەینی، زەکیا مەلا مستەفا بارزانی، خوشکی سەرۆک بارزانی، لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دوایی کرد.