قایمقامی چەمچەماڵ بوونی کارگەیەکی وەهمی قیر ئاشکرا دەکات
رووداو - چەمچەماڵ
لە سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ کارگەیەکی قیر بەناوی زیپۆ ئۆیڵ مانگانە هەزاران تۆن گازوایلی لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان وەرگرتووە، بەڵام قایمقامی چەمچەماڵ دەڵێت کارگەکە لەو سنورەدا بوونی نییە و وەهمیە.
ئامانج كه‌ساس، قایمقامی چه‌مچه‌ماڵی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەدواداچوونی وردیان بۆ ئەو دۆسیەیە کردووە، بەڵام هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنی کارگەکە بوونی هەیە.
لەبەرامبەردا وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئاشکرای دەکات کارگەی قیری زیپۆ ئۆیڵ بوونی هەبووە لە وەزارەتیش دۆسیەی هەیە.
قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ بۆ تۆڕی میدیایی رووداو گوتی "هیچ كۆمپانیا و شوێنێك ته‌نانه‌ت هیچ نوسینگهیكش نییه به‌ناوی زیپۆ ئۆیڵه‌وه. یانی ئه‌وە وه‌همییه و بێ بنه‌مایه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له هه‌ڵه‌كانی تر ناكرێت تۆ له وه‌زاره‌ته‌وه مۆڵه‌ت یان به‌رهه‌م بدرێت به كۆمپانیایه‌ك یاخود كارگه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا بوونی نه‌بێت".
لیژنه‌ی سامانه سرووشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان وردبینی له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیە كردووه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی لێ ئاگادار كردوەته‌وه، به‌ڵام تاوەكو ئێستا هیچ كه‌سێكی له‌سه‌ر دادگایی نه‌كراوه.
مستەفا تەها، ئەندامی لیژنەی بەدواداچوونی کارگەی زیپۆ ئۆیل لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەڵێت " ئیداره‌ی شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و پشتگوێخستنیان له لایه‌ن ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه، به هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌زانن تاوه‌كو كه‌سانێك له‌و سنوره له رێگه‌ی كۆمپانیا و كارگه‌ی وه‌همییه‌وه سامانێكی زۆر پێكه‌وه بنێن".