دەزگەی ئاسایش: پاش رووبەڕووبوونەوە دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر کران

رووداو دیجیتاڵ
 
دەزگەی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە شەوی 20ـی ئایار، لە نزیک ناحیەی عەربەتی سلێمانی، پاش رووبەڕووبوونەوە دوو بازرگانی مادەی هۆشبەری دەستگیر کردووە.
 
ناوی بازرگانەکان بە (ع. م. ق) و (ک. ف. ئـ) هاتووە، کە بەگوتەی ئاسایش، "بەنیازبوون 11 کیلۆگرام هێرۆیین بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان، عێراق و وڵاتانی دەرەوە بگوازنەوە".
 
دەزگەی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، رووبەڕووی ئۆتۆمبێلەکەیان بوونەتەوە و دەستیان گرتووە بەسەر دوو تۆمەتبار و سەرجەم مادە هۆشبەرەکەشیاندا.
 
ئەوەش هاتووە، "ئێستا تۆمەتباران بە مادەی 26 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە".