نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵای حەسەن زادە دەکات
رووداو دییجتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی کوڕەکەیان، "سەرەخۆشیی قووڵ"ـی ئاراستەی عهبدوڵڵاى حهسهن زاده و خێزان و كهسوكارەکەی دەکات.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، رۆژی دووشەممە، 23ـی حوزەیرانی 2025، پرسەنامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم، داواکارم لە یەزدانی مەزن گیانی خوا لێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات، ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت."
عهبدوڵڵاى حهسهن زاده، زمانزان و نووسەرێکی بەنێوبانگی کوردە، لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە.