حەمکۆ هاوسەرگیریی دەکات و دەڵێت هاتریکم تۆمارکرد

رووداو - هەولێر 

هونەرمەندی بواری کۆمیدیا حەمکۆ بۆ جاری سێیەم ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا و دەڵێت، هاتریکی هاوسەرگیریم تۆمار کرد.

هونەرمەند حەمکۆ لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و دەڵێت: "ژیانی هاوسەرگیرم پێکهێناوە، بەڵام ناتوانم هیچ زانیارییەکی دیکە لەسەر هاوژینە تازەکەم بدەم، چونکە ماڵی خەزوورم پێیان خۆش نییە و رێگەیان پێنەداوم لە راگەیاندنەکان باسی بکەم".


حەمکۆ لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەی خۆی و هاوژینە تازەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: "هاتریکی هاوسەرگیریم تۆمارکرد و بۆ دواجار چوومە نێو قەفەسی زێڕین و نوخشە لە هەموو عاشقان بێت".

حەمکۆ پێشتر دووجاری دیکە هاوسەرگیریکردووە کە دوایینجار لەگەڵ خانمێکی بەڕازیلی بوو بەناوی رۆبێرتا رۆچە و منداڵێکیشیان بەناوی تۆماس هەبووە.