زاخۆ؛ ناوچە گەشتیارییەکان بێ خزمەتگوزارین

رووداو - زاخۆ 

گەشتیارانی خوار و ناوەڕاستی عێراق روو لە ناوچە گەشتیارییەکانی کوردستان دەکەن، لە زاخۆش گەشتیاران سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی دەکەن و گلەیی لە کەمی خزمەتگوزاری دەکەن.

یوسف موسا، پەیامنێری رووداو لە زاخۆ لەبارەی هاتنی گەشتیاران و شوێنە گەشتیارییەکانی زاخۆ گوتی " لەکۆی 14 شوێنی گەشتیاری لە زاخۆ سێ شوێنی گەشتیاری گرنگ هەن و گەشتیاران رووی تێدەکەن، بەپێی ئەو ئامارانەی لەبەردەستن نزیکەی حەوت بۆ هەشت هەزار گەشتیار سەردانی زاخۆیان کردووە".

پەیامنێری رووداو لە زاخۆ دەشڵێت "بەشێک لە گەشتیاران بەهۆی کەمی خزمەتگوزاری لەناوچە گەشتیارییەکان کەمتر لە ناوچەکان دەمێننەوە و گلەیی لە کەمی خزمەتگوزاری دەکەن، دەستەی گەشتوگوزاریش رایدەگەیێنن لەماوەیەکی نزیکدا خزمەتگوزاری دەگەیێندرێتە ناوچە گەشتیارەییەکان و پردی دەلالیش دەگرێتەوە".