بە نووڕۆژی دۆستان رووداو لایف ستایڵی بەیانیانتان دەگۆڕێت
رووداو-هەولێر
زیاتر لە شەش ساڵە رووداو ژیانی هاونیشتمانیانی بۆ سەیرکردنی هەواڵ و وەرگرتنی زانیاری خێرا گۆڕیوە، لەوکاتەوە چیدیکە پێویست ناکات چاوەڕێ بن هەواڵەکان لە شەودا پێیان بگات و هەر کاتێک رووبدات لە رووداو دەتوانن بیبینن. بۆ وەرزی نوێش رووداو بڕیاریداوە بە بەرنامەیەکی گەورە لە دەستپێکی رۆژ، لایف ستایڵی بەیانیانی بینەر و بیسەری خۆی بگۆڕێت.
لە دەستپێشخەرییەکی نوێدا و بۆ یەکەمجار تۆڕی میدیایی رووداو بەرنامەیەکی گەورەی بەیانیان دەستپێدەکات بەناوی نووڕۆژی دۆستان کە لەلایەن هەردوو میدیاکاری گەورەی کوردی رۆژئاوا و باشووری کوردستان دلبخوین دارا و رەنج سەنگاوی بە هاوکاریی دیدە فەرەیدوون پێشکێشکاری نوێی رووداو پێشکێشدەکرێت.
ئەم بەرنامەیە بەبیسەر و بینەر و هاونیشتمانییان دەڵێت هەستە لەخەو بەیانە. لەکاژێر 07:00 ـەوە بە پرۆگرامی جۆراوجۆر و دوایین هەواڵ و زانیاری، مژارە گرنگەکانی رۆژ دەخاتەبەرباس و گفتۆگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
ئەم بەرنامەیە بەرهەمی توێژینەوە و ئامادەکاریی دووساڵی تۆڕی میدیایی رووداوە و میوزیکەکەشی لەلایەن هونەرمەندی گەورەی کورد د.دڵشاد سەعیدەوە بەتایبەتی بۆی دروستکراوە.
نووڕۆژی دۆستان چییە؟
یەكێكە لە گەورەترین و گرنگترین شۆ و بەرنامەكانی تۆڕی میدیایی رووداو لە سیزنی نوێدا . ئەو ماوە دوو كاژێرییە ناسنامەیەكی تازە و بەهێزتر دەداتە رووداو و هەموو میدیای كوردی ، هەروەها گۆڕینێكی كولتووری و گورجوگۆڵكردن و زیاتر سوود وەرگرتن لەكات دەخاتە ژیانی رۆژانەی خەڵكی كوردستان لە وڵات بەتایبەتی و، لە هەموو جیهانیش بەشێوەیەكی گشتی.
ماوەیەكی هەواڵی و زانیاری هەمەڕەنگی پێشكەشكراوە بەشێوەی شۆیەكی پلان بۆدانراو، هەموو بڕگەكانی بەشێوەی پلان بۆ دانراو، پێشكەشدەكرێن.
ئامانج
پێشكەشكردنی هەواڵ و زانیارییەكان، رووماڵكردنی رووداوەكان و شرۆڤەكردنی رووداوەكانە بەشێوەیەكی كاریگەر لەلایەن ئەستێرەكانی رووداوەوە بۆ كۆمەڵگە. هەروەها دروستكردنی كاریگەرییە لەسەر ئاراستەی رووداوەكان بەشێوەیەكی پیشەییانە، لەهەمانكاتیشدا لە چوارچێوەی پێویستییەكانی كاری تەلەڤزیۆنیدا.
بڕگەكانی
1-هەواڵ :
هەواڵەکان بەشێوەی پێشتر پلان بۆ دانراو، پێشكێشدەكرێت.
2-تێشت لەگەڵ دۆستان:
ئەو بڕگەیە لەلایەن یەكێك لە پێشکێشکار و پەیامنێرە دیارەکانی رووداو پێشکێشدەکرێت. هەر جارە سیاسەتڤان یان کەسایەتییەک داوەتی تێشتی بەیانی دەکرێن و گفتوگۆیەکی گەرمیان لەگەڵ دەکرێت.
3-هەواڵ بە ژمارە:
پێنج هەواڵی هەمە رەنگ لەلایەن پێشكێشكاری سەرەكی لەسەر شاشە تەچەكەی ستۆدیۆ پێشكەشدەكرێت.
4-دوای خزمەت:
لەو بڕگەیەدا میوانەکانی جیاواز دەبن و تیشک دەخاتەسەر ژیانی دوای خانەنشینی فەرمانبەران و خاوەن پیشەکان. میوانەكانی بریتین لە، فەرمانبەرێكی خانەنشینبووی نێودار بە دڵسۆزی، پێشمەرگەیەكی راستەقینەی دێرین، وەرزشڤانێكی دێرین، خاوەن پیشەیەكی خۆشەویست كە وازی لە پیشەكەی هێناوە. وەزیرە خانەنشینە دڵسۆزەكان، پەرلەمانتارە دیارە خانەنشینەكان، پۆلیسە نێودارە خانەنشینەكان.
5-لەگەڵ خۆشی دۆستاندا:
لەو بەشەدا پێشكێشكارەکانی نووڕۆژی دۆستان، پێشوازی لە كەسێكی سەركەوتوو دەكەن، كەسێك كە بڕوانامەیەكی بەرز یان خەڵاتێكی گەورەی بەدەستهێناوە، كەسێك كە خێزانەكەی ئاهەنگی بۆ دەگێڕن چونكە لە نەخۆشییەكی سەخت چاكبووەتەوە، كەسێك كە نمرەیەكی باشی بەدەستهێناوە، كەسێك كە داهێنانێكی كردووە، كەسێك كە نێوبانگێكی زۆری بەدەستهێناوە، هونەرمەندێك كە بەرهەمێكی زۆر ناوازەی بڵاوبووەتەوە، نووسەرێك كە كتێبێكی زۆر پڕ فرۆش یان گرنگی بڵاوكردووەتەوە، جوتیارێك كە كارێكی زۆر گەورەی كردووە یان سەرمایەدارێك كە ئەوساڵە كارەكەی زۆر گەورەتربووە.
6-كەشوهەوا:
رۆژانە کەشوهەوای کوردستان و ناوچەکە و جیهان لە نووڕۆژی دۆستان دەگەیێندرێتە هاونیشتمانیان و لە دوایین گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا ئاگادار دەکرێنەوە.
7-سۆشیاڵمیدیا:
لەوبەشەدا هەواڵ و ڤیدیۆكان، شتە تازەكان، رووداوە گەورەبووەكانی نێو سۆشیاڵمیدیا، رووداوێكی گەورەی كوردستان یان ناوچەكە یاخود جیهان، لەسۆشیاڵمیدیادا باسدەكرێن.
8-چاو بەچاو :
ئەم بڕگەیە بۆ ئەو میوانە گرنگانەیە دێنە كوردستان و ناتوانن بۆ رۆژی دواتر بمێننەوە. رووداو دەچێتە لایان و لەبارەی سەردانەکەیان بۆ کوردستان گفتوگۆیان لەگەڵ دەکات.
9-رووداوەكان بۆ دۆستان :
ئەم بڕگەیە دوایین بڕگەی نووڕۆژی دۆستانە، بووڵتەنێکی کورتی هەواڵییە و دوایین هەواڵەکان لەلایەن پێشکێشکارێکی نووڕۆژی دۆستانەوە پێشکێشدەکرێت.