پۆلیسی بەریتانیا: لەناوچەیەکی پیشەسازی لەندەن تەرمی 39 کەس دۆزرانەوە

23-10-2019
راوچی حەسەن @Rawchihasan
نیشانەکردن بەریتانیا
A+ A-
رووداو - هەولێر 
 
پۆلیسی لەندەن رایگەیاند، لەناوچەیەکی پیشەسازی لەندەن تەرمی 39 کەس لەنێو بارهەڵگرێک دۆزراونەتەوە، کە پێشبیندەکەن بارهەڵگرەکە لە بوڵگاریاوە هاتبێت.
 
ئەندروو مارینا، سەرۆکی پۆلیسی پارێزگای ئیسێس لە بەریتانیا رایگەیاند "رووداوێکی زۆر تراژیدییە و خەڵکێکی زۆر گیانیان لەدەستداوە، بەدواداچوونمان کردووە و بزانین چی روویداوە. ئێستا لە لێکۆڵینەوەداین، بەڵام پرۆسەکە کاتی دەوێت و دوور و درێژ دەبێت".
 
سەرۆکی پۆلیسی پارێزگای ئیسێس لە بەریتانیا دەڵێت، ئێمە پێمانوایە بارهەڵگرەکە رۆژی شەممە 19-10-2019 هاتووەتە نێو بەریتانیاوە و شۆفێرەکەشمان دەستبەسەرکردووە و لە بەندیخانەدایە.
 
بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند "رووداوێکی تراژیدی مەترسیدارە و لەگەڵ وەزیری ناوخۆ لەسەر خەتم بۆ لێکۆڵینەوەى تەواو لە رووداوەکە".
 
وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند کە هەست بە "خەمباری و شۆک" دەکات بەهۆی ئەو هەواڵەوە و داوای لە پۆلیس کرد تەواوی رێکارەکان بگرنەبەر بۆ لێکۆڵینەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە