جه‌له‌ولا.. مێژوویه‌ک له بەعەرەبکردن
رووداو- هەولێر
شارەدێی جەلەولا له سه‌رده‌می پێشڕەوییەکانی ئیسلامه‌وه ئه‌م ناوه‌ی لێنراوه، ساڵی 637ی زایینی له ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان فارسە ساسانییەکان و موسڵمانه‌کان شه‌ڕێکی خوێناوی هه‌ڵگیرسا و نزیکه‌ی 100 هه‌زار کوژراوی لێکه‌وته‌وه، ده‌گوترێ ناوی جه‌له‌ولا له که‌ڵه‌که‌بوونی ته‌رمی ئەو کوژراوانە هاتووه.
جه‌له‌ولا ده‌که‌وێته باشووری رۆژئاوای شارۆچکەی خانه‌قینه‌وه، له‌سه‌ر رووباری سیروان لە ناوچەی گەرمیانی باشووری کوردستان. له ساڵی 1958 جه‌له‌ولا بە فەرمانێکی كۆماری له گونده‌وه کرایە شارەدێ و بەوپێیەش لە سەر سنووری کارگێری شارەدێی سه‌عدیه لابرا و به‌شێكی زۆری گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی خرانه‌سه‌ر، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی رژێمی ئەو سەردەمەی عێراق بە ئامانجی بەعەرەبکردنی جەلەولا بوو نەک پێشخستنی.
پاش كوده‌تاكه‌ی 8ی شوباتی ساڵی 1963 و ده‌ركه‌وتنی حه‌ره‌س قه‌ومییه‌كان، حكومه‌تی ئه‌و ده‌مه‌ی عێراق یه‌كه‌م پرۆسه‌ی بەعەرەبکردنی له جه‌له‌ولا ده‌ستپێكرد، ئه‌ویش بهنیشتهجێكردنی ژماره‌یه‌ك خێزانی حه‌ره‌س قه‌ومییه‌كان له ناوه‌ندی شارەدێکە. پاش ساڵی 1968 حكومه‌تی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ستیكرد به‌دابه‌شكردنی زه‌وی نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر ئه‌و عهرهبانە و له جه‌له‌ولا نیشته‌جێیکردن.
دواتر لە ساڵی 1975 و لە درێژەی سیاسەتی بەعەرەبکردنی جەلەولا، حكومه‌تی عێراق 1193 خێزانی كوردی له ناو جه‌له‌ولا دەرکردن به بیانووی ئه‌وه‌ی له ئێرانه‌وه نزیكن.
عه‌ره‌بی نیشتەجێکراوانی جه‌له‌ولا، سووننه مه‌زهه‌بن و زۆربه‌یان له هۆزی قه‌یسین که به کروییهکانیش ناسراون، قه‌یسییه‌کان له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بکردندا، له جه‌له‌ولا و ده‌شتی ناوچەی حه‌مرین و تبج نیشتهجێیكران. ئەو عەرەبانە بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن که له کۆنه‌وه له جه‌له‌ولا و ده‌وروبه‌ری نیشته‌جێن.
رژێمی به‌عسی پێشووی عێراق لە ناوەڕاستی ساڵانی حەفتاکانی سەدەی رابردووەوە هه‌زاران كه‌سی له هۆزه‌كان به‌تایبه‌ت كروییهكانی لە ریزه‌كانی سوپا و ده‌زگای هه‌واڵگری و داموده‌زگاكانی خۆی دامەزراندن. به راده‌یه‌ک که دوای رووخانی رژێمی به‌عس لە ساڵی 2003، زۆرتر له 1600 ئه‌فسه‌رو پله‌داری سوپا و ده‌زگای هه‌واڵگری و حیزبی بەعس له جه‌له‌ولادا هه‌بوون.
گرنگی جوگرافی جەلەولا لەوەدایە سنووری له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه‌یه كه مۆڵگه‌ی چالاكی چه‌کدارانی توندڕه‌ون و ده‌شتی جه‌له‌ولاش كه به‌ناوچه‌ی (تبج) ناسراوه، ده‌شتێكی به‌رفراوانه و دانیشتووانی تێكڕای گونده‌كانی عه‌ره‌بی سوننه‌ن، ئەو گوندانەش لە دوای 2003 ه‌وه گۆڕه‌پانی گرووپه چه‌کدارییه‌کان بوونه.
له رووی سه‌ربازیشه‌وه، گرنگی جه‌له‌ولا بۆ داعش لەوەدایە زۆربه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و پشتیوانانی گرووپه چه‌کدارییه‌کانن. بەڵام جه‌له‌ولا بۆ کوردیش گرنگتره، چونکه جیا له ناسنامه کوردستانییه‌که‌ی، جەلەولا له رووی هه‌ڵكه‌وته‌ی شوێنهكهشیهوه گرنگه به‌وپێیه‌ی نزیكترین رێگای نێوان به‌غدا و باشووری كوردستانه و كۆنترۆڵكردنی له‌لایه‌ن داعشه‌وه مه‌ترسی گه‌وره بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی دیکه‌ی باشووری کوردستانیش دروست ده‌كات، وەک شارۆچکەکانی كه‌لار و خانه‌قین.