چوارەمین کۆنگرەی کوردانی ئێزدی لە رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو

رووداو - رۆژئاوای کوردستان 

لە چوارەمین کۆنگرەی ماڵی ئێزدیان لە رۆژئاوای کوردستان هاونیشتمانییەک دەڵێت، پێشتر 13 ماڵ لە گوندەکەیان هەبوون، بەڵام ئێستا تەنیا ماڵێک ماوە و داوادەکات رێگری لە کۆچکردنی کوردانی ئێزدی بکرێت.


بەڕێوەبەرانی کۆنگرەکە دەڵێن، پێویستە ئاسایشی کوردانی ئێزدی پارێزراو بێت بۆ ئەوەی ناچار نەبن کۆچ بکەن.  

لە رۆژئاوای کوردستان بە گشتی نزیکەی 100 گوندی کوردانی ئێزدی هەن، بەڵام لە دوای 18 ئازاری ئەمساڵ هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا رێگری لە کوردانی ئێزدی دەکەن کە بە کولتووری خۆیان بژین. 

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن