کەشناسی: سبەی کەشوهەوا بۆ گەشت و سەیران گونجاو نییە
رووداو دیجیتاڵ
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی ئاسمانی باشووری کوردستان هەور و نمەباران دەبێت و بۆ گەشت و سەیران گونجاو نییە.
کەشوهەوای پارێزگاى هەولێر
ئاسمان زۆربەی کاتەکان هەوریی تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران و بەفر لەناوچە شاخاوییەکان. لەدوای نیوەڕۆ کاریگەریی بارانبارینەکە زیاتر دەبێت کە بەشێوەی هەورەبرووسکە و تاوە بارانی مامناوەندە لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکە.
خێرایى باش لەنێوان (10 بۆ 20 ) کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت، کە ئەگەری هەیە لەدوای نیوەڕۆ بۆ سەرووی 40 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا بگۆڕدرێت.
نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو 6 پلەى سیلیزى دەبێت و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراویش 15 پلەى سیلیزى دەبێت.
کەشوهەوای پارێزگاى سلێمانى
لە پارێزگای سلێمانیش ئاسمان بەگشتیی هەوریی تەواو دەبێت لەگەڵ کەشێکی ناسەقامگیر. لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ تاوەکو بەرەبەیانی رۆژی شەممە بارانبارین بەشێوەی نمەباران لەتەواوی ناوچەکانی پارێزگاکە دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بارینەکە دەبێتە بەفر. لەهەندێ ناوچەی دەوروبەری شاری سلێمانیش بارینەکە بەشێوەی تێکەڵەی بەفر و باران دەبێت .
خێرایى باش هەر وەک پارێزگای هەولێر لەنێوان (10 بۆ 20 ) کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت، کە ئەگەری هەیە لە دوای نیوەڕۆ بۆ سەرووی 40 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا بگۆڕدرێت.
نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو لە سلێمانی 5 پلەى سیلیزى دەبێت و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراویش دەبێتە 14 پلەى سیلیزى.
کەشوهەوای پارێزگاى دهۆک
لە پارێزگای دهۆکیش ئاسمان بەگشتیی هەوریی تەواو دەبێت لەگەڵ کەشێکی ناسەقامگیر. لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ تاوەکو شەو نمەباران دەبارێت. هەروەها لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکەش تاوەباران و برووسکە دەبێت و رێژەی بارین لەناوچەکانی باکووری پارێزگاکەش زیاتر دەبێت.
خێرایى باش لەنێوان (10 بۆ 20 ) کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت، کە ئەگەری هەیە لە دوای نیوەڕۆ بۆ سەرووی 40 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا بگۆڕدرێت.
نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو 6 پلەى سیلیزییە و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراویش 12 پلەى سیلیزى دەبێت.
کەشوهەوای پارێزگاى کەرکووک
لە پارێزگای کەرکووکیش هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی باشووری کوردستان، ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوریی تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی نمەباران لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکە. لەهەندێ ناوچەی باکووری پارێزگای کەرکووک ئەگەری تاوە باران و برووسکە هەیە بەتایبەتی لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆدا.
خێرایى باش لەنێوان (10 بۆ 20 ) کیلۆمەتر دەبێت بە ئاراستەی باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگاکە و لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆش کەمێک چالاک دەبێت.
نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو 8 پلەى سیلیزییە و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراویش 18 پلەى سیلیزى دەبێت.
کەشوهەوای پارێزگاى هەڵەبجە
لە پارێزگای هەڵەبجە کەشوهەوا ساردترە. ئاسمان بەگشتیی هەوریی تەواو دەبێت لەگەڵ کەشێکی ناسەقامگیری سارد لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ و تاوەکو بەرەبەیانی رۆژی شەممە نمەباران لەزۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکە دەبارێت. هەروەها لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگاکە بەفر دەبارێت. لەهەندی ناوچەی سەنتەری شاری هەڵەبجە و دەوروبەریشی بارینەکە بەشێوەی تێکەڵەی بەفر و باران دەبێت .
خێرایى با لەنێوان (15 بۆ 25) کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت. نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو 1 پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراویش 13 پلەى سیلیزى دەبێت.