کۆنسووڵخانەی تورکیا لە هەولێر: خەمبارین بە گیانلەدەستدانی ئەندامانی هێزەکانی پێشمەرگە

رووداو دیجیتاڵ
 
کۆنسووڵخانەی تورکیا لە هەولێر رایگەیاند، "بەهۆی گیانلەدەستدانی ئەندامانی هێزەکانی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیانیی ئەمڕۆدا، خەمبارین".
 
کۆنسووڵخانەی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە، 24-3-2026 پەیامەکەی بڵاوکردەوە.
 
لە پەیامەکەدا هەروەها هاتووە، "سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان و گەلی عێراق دەکەین".
 
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێران بە 6 مووشەک هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانیان. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا، "6 پێشمەرگە شەهید بوون و 30 پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون".