رووداو دیجیتاڵ
نوورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، سبەی ژمارەیەکی دیکە لە شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئازاد دەکرێن.
پارێزگاری حەسەکە ئاماژەی بەوە کرد ژمارەی ئەو شەڕڤانانەی ئازاد دەکرێن نزیکەی 100 کەس دەبن و لە نێویاندا شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) هەن.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنێکی بەرفراواندایە کە ئامانجی کۆتاییهێنانە بە دۆسیەی گیراوان. ئەم پڕۆسەیە وەک جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنەیە کە لە 29ی کانوونی دووەمی رابردوو لە نێوان حکومەتی سووریا و بەڕێوەبەایەتیی خۆسەر واژۆ کرا، بە مەبەستی بەهێزکردنی کەناڵەکانی پەیوەندی و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا.
تاوەکو ئێستا پێنج کۆمەڵەی دیکە لە شەڕڤانی هەسەدە کە لای حکومەتی سووریا بوون ئازاد کراون. کۆی گشتیی ئەو کەسانەی لە سەرەتای واژۆکردنی رێککەوتنەکەوە ئازاد کراون، گەیشتووەتە نزیکەی 1500 کەس.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ