بەربژێرێکی کورد و یەکێکی عەرەب لە کۆبانێ دەبنە پەرلەمانتار
رووداو دیجیتاڵ
فەرهاد شاهین، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا و شێواخ عەساس، بەربژێری عەرەب، لە کۆبانێ بوونە پەرلەمانتار لە پەرلەمانی سووریا.
دەنگی دوو بەربژێرەکەی کۆبانێ بەمشێوەیە بوون:
فەرهاد شاهین: 43 دەنگ
شواخ عەساس: 38 دەنگ
حکومەتی سووریا 100 کەسی دیاریکردبوو بۆ دەنگدان بە بەربژێرانی پەرلەمان.
کۆی گشتیی ئەندامان 210 کەسە و بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووان بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێن.