سەرۆک بارزانی و هاکان فیدان کۆبوونەوە
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد و کۆبوونەوە.
رۆژی پێنجشەممە، 24-8-2023، بارەگای بارزانی رایگەیاند، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندی یاوەری کرد کە بەسەردانێک لە هەرێمی کوردستانە.
سەبارەت بە گفتوگۆی نێو کۆبوونەوەکە، بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەردوولا ئاڵوگۆڕ کرا."
بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە، 24-08-2023، وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە هەرێمی کوردستان و سەرەتا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. دواتر هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
بڕیارە کۆتایی مانگی داهاتوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی عێراق بکات، هاتنی هاکان فیدان وەکو ئامادەکارییەکە بۆ ئەو سەردانە.