تەرمی مێرمنداڵێک لە پارکێکی وان دۆزرایەوە
رووداو دیجیتاڵ
تەرمی مێرمنداڵێک لە پارکی گەڕەکی باخچەڤانی سەر بە شارۆچکەی رێگەی ئاوریشمی پارێزگای وان دۆزرایەوە.
تەرمەکە شەوی شەممە 23ـی ئابی 2025 لەلایەن دانیشتووانی گەڕەکەکە بینراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی لێ ئاگادار کراوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، مێرمنداڵەکە ناوی (م.ئا)یە و تەمەنی 16 ساڵ بوو.
دوای ئەوەی تیمەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، لە پشکنینی سەرەتاییدا دەرکەوتووە "م. ئا." گیانی لەدەستداوە.
تەرمی (م.ئا) بە مەبەستی توێکاری گوازراوەتەوە دادپزیشکیی وان و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.