نێچيرڤان بارزانى جه‌خت له به‌ڕێوه‌چوونى 'بانگهشهيهكى شارستانيى هه‌ڵبژاردن' دەکاتەوە
رووداو دیجیتاڵ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له سه‌ردانێكدا بۆ پارێزگای سلێمانى، له ته‌لارى پارێزگا له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگار و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى يه‌كه كارگێڕييه‌كانى پارێزگاكه، كۆبووه‌وه.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2024، دۆخى گشتيى پارێزگاى سلێمانی، به‌تايبه‌تى له رووى كارگێڕى و خزمه‌تگوزارييه‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌كارييه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ده‌ستپێكردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن تاوتوێ كران و تيشك خرايه سه‌ر پێداويستييه‌كانى چه‌ند پرۆژه‌يه‌كى سنوورى پارێزگاكه.
نێچيرڤان بارزانى، "باسى له گرنگيى سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى ده‌نگدان كرد و جه‌ختى له به‌ڕێوه‌چوونى بانگهشهيهكى شارستانيى هه‌ڵبژاردن له سلێمانى و ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه. به‌ڕێزيان وێڕاى ده‌ربڕينى پشتگيريى خۆى بۆ كارگێڕيى پارێزگاكه، بڕيارى جێبه‌جێكردنى ژماره‌يه‌ك له داواكارييهكانيانی دا."