نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له كۆنسووڵى گشتيى نوێى ئيمارات كرد
رووداو دیجیتاڵ
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لشححى، كۆنسووڵى گشتيى نوێى ئيمارات له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هه‌موو پشتيوانييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "هه‌ردوولا ستايشى ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئيماراتيان كرد و خواستى دوولايه‌نه‌يان بۆ بره‌ودانى زياتر به هه‌موو بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش دووپات كرده‌وه. هه‌ر له‌مباره‌وه باسيان له ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئيماراتى له هه‌رێمى كوردستان كرد."
هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.