سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی بە تەلەفۆن قسەیان کرد


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دۆخی رۆژئاوای کوردستان و پێشهاتەکانی سووریایان تاوتوێ کرد.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە (25-1-2026) سەرۆک مەسعود بارزانی و مەزڵووم عەبدی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا "هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دواپێشهات و گۆڕانکارییەکان و دۆخی سووریا و رۆژئاوای کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد."
 
دەقی راگەیێندراوەکە: 
 
سەرۆک بارزانی و مەزلووم عەبدی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
 
ڕۆژی یەکشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی و بەڕێز مەزلووم عەبدی فەرماندی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
 
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان و دۆخی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد.