خەڵکی شنگال بۆ گەڕانەوە مەرجیان هەیە

رووداو - هەولێر

نزیکەی دوو مانگە باکووری شنگال لەلایەن پێشمەرگەی کوردستانەوە کۆنتڕۆڵکراوەتەوە ، بەڵام خەڵکی شنگال دەڵێن ئەگەر شارەکەیان بەتەواویش کۆنتڕۆڵ بکرێتەوە، خواست ومه‌رجیان هه‌یە بۆ گەڕانەوە.

خواستەکانیشیان،‌ گەڕاندنەوەی كچ و ژنانی دەستبەسەرکراوی ئێزیدی و کۆنترڵکردنەوەی موسڵ و سنووری سووریا، هەروەها داخستنی سنوور و رێگاکانی شنگال بەرەو ناوچە عەرەبنشینەکان.