وەرزی هەڵگرتنەوەی دۆمبەڵان دەستیپێکرد
رووداو - شنگال
وەرزی هەڵگرتنەوەی دۆمبەڵان لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردووە. بەشێک لە هاونیشتمانییانی شنگال بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان رۆژانە بە دۆزینەوە و دەستخستنی دۆمبەڵان بەسەردەبەن.
لە شنگال زۆرتر لە رۆژئاوای شارەکە دۆمبەڵان دەڕوێت، بەشێک لە دانیشتووانی شارەکە کە پیشەیان بووەتە هەڵگرتنەوەی دۆمبەڵان، کیلۆی بە پێنج بۆ حەوت هەزار دینار دەفرۆشن، بەڵام هەر ئەو دۆمبەڵانە لەلایەن بازرگانانەوە لێیان دەکردرێت و، لە دهۆک و زاخۆ بە 10 بۆ 15 هەزار دینار دەفرۆشرێت