فریاکەوتنی ئێران دوایین ئاماری بریندارانی جەنگی لە 10 پارێزگا بڵاوکردەوە


رووداو  دیجیتاڵ 

فریاکەوتنی خێرای ئێران ئامارێکی تایبەت بە بریندارانی جەنگی لە 10 پارێزگای ئێران بڵاو کردووەتەوە بەپێی ئامارەکە، لە کۆی 20 هەزار و 24 برینداری 10پارێزگاکە، هەشت هەزار و 810 برینداریان لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراون.
 
بەگوێرەی ئامارەکە، زۆرترین هێرشەکان بۆ سەر پاریزگای تاران بوون و لە سەرەتای جەنگەوە، 5703 کەس لە پارێزگاکە بریندار بوون.
 
پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پلەی دووەمدا دێت و یەکێک لەو ناوچانەیە زۆرترین هێرشی کراوەتە سەر، وەکو لە ئامارەکەی رێکخراوی فریاکەوتنی ئێراندا هاتووە، بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە 2509 کەس لەو پارێزگایە بریندار بوون.
 
هاوکات لە پارێزگای ئیلامیش 1986 کەسی سڤیل بەهۆی بۆردوومانەکانەوە بریندار بوون و سەبارەت بە ژمارەی برینداران لە پلەی سێیەمی ریزبەندییەکەدا دێت.
 
پارێزگای کرماشانیش بەگوێرەی ئامارەکەی فریاکەوتنی ئێران لە پلەی چوارەمدا دێت، لە سەرەتای جەنگەوە برینداربوونی 1853 کەسی تێدا تۆمار کراوە.
 
هەرچی پارێزگای ئیسفەهانی ئێرانە، بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، 1801 کەسی سڤیلی تێدا بریندار بوون.
 
هەروەها لە پارێزگای خوزستان دەکەوێتە باشووری ئێران، لە سەرەتای جەنگەوە 1446 کەس بریندار بوون.
 
پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر ئاستی ئێران لە پلەی حەوتەمدا دێت و تاوەکو ئێستا 1359 برینداری تێدا تۆمار کراوە.
 
دوای ورمێ، لە ریزبەندییەکەدا پارێزگای تەورێز دێت. بەگوێرەی ئامارەکە، لە سەرەتای جەنگەوە 1352 کەسیش لەو پارێزگایە بریندار بوون.
 
هاوکات سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ریزبەندییەکەدا پارێزگای نۆیەمە و تاوەکو ئێستا برینداربوونی 1103 کەسی تێدا تۆمار کراوە.
 
لە پارێزگای فارسی ئێرانیش تاوەکو ئێستا بەهۆی هێرشەکانەوە 912 کەس بریندار بوون.
 
جەنگی ئیسرائیل-ئەمریکا لەگەڵ ئێران پێی ناوەتە 26ـەم رۆژەوە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
 
ژمارەی برینداران بەپێی ریزبەندییەکە:
 
پارێزگای تاران: 5703 کەس
 
پارێزگای لوڕستان: 2509 کەس
 
پارێزگای ئیلام: 1986 کەس
 
پارێزگای کرماشان: 1853 کەس
 
پارێزگای ئیسفەهان: 1801 کەس
 
پارێزگای خوزستان: 1446 کەس
 
پارێزگای ورمێ: 1359 کەس
 
پارێزگای تەورێز: 1352 کەس
 
پارێزگای سنە: 1103 کەس
 
پارێزگای فارس: 912 کەس