کەشناسیی هەرێمی کوردستان: بارانی بەخوڕ و تەرزە دەبارێت
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 25ی نیسان بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بارانی بەخوڕ دەبارێت و هەندێکجار تەرزەشی لەگەڵ دەبێت.
کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان کەشی پێشبینیکراوی 48 کاژێری داهاتووی بۆ هەریەکە لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکووک و هەڵەبجە بڵاوکردووەتەوە.
پێشبینییەکان بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە:
پارێزگاى هەولێر

رۆژی دووشەممە 25ی نیسان
کەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت کە هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ گەواڵە هەوری بروسکاوی لەگەڵ بارینی تاوە بارانی بەخوڕ کە هەندێکجار تەرزەشی لەگەڵدا دەبێت لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگادا و بە رێژەی زیاتر لە ناوچە شاخاویەکانی باکووری رۆژهەڵاتدا، لە کاتەکانی ئێوارەدا سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەریشی دەگرێتەوە.
خێرایى با/ لەنێوان 10 - 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا.
مەوداى بینین/ 7 - 9 کیلۆمەتر دەبێت لە کات و شوێنی داباریندا لەنێوان 5 - 7 کیلۆمەتر دەبێت.
نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو/ 17 پلەى سیلیزى.
بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 26 پلەى سیلیزى.
رۆژی سێشەممە 26ی نیسان
کەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی نمەبارانی پچڕپچڕ لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکە کە هەندێکجار بۆ بروسکە و تاوەباران دەگۆڕێت، بەتایبەتی لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا کە سەنتەر و دەوروبەری شاری هەولێریش دەگرێتەوە.
خێرایى با/ لە نێوان (10-20 ) کم لە کاژێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات.
مەوداى بینین/ 7 - 9 کیلۆمەتر دەبێت لە کات و شوێنی داباریندا لەنێوان 5 - 7 کیلۆمەتر دەبێت.
نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 15 پلەى سیلیزى.
بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 24 پلەى سیلیزى.
پارێزگاى سلێمانى
رۆژی دووشەممە 25ی نیسان
کەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت کە هەندێکجار بۆ گەواڵە هەوری بروسکاوی دەگۆڕیت لەگەڵ بارینی تاوە بارانی بەخوڕ کە هەندێکجار تەرزەشی لەگەڵدا دەبێت لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگادا کاریگەریی ناسەقامگیری ئاسمان بەردەوامی دەبێت بەشێوەی دابارینی پچڕپچڕ.
خێرایى با/ لەنێوان 10 - 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات.
مەوداى بینین/ 8 - 10 کیلۆمەتر.
نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو/ 15 پلەى سیلیزى.
بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 22 پلەى سیلیزى.
رۆژی سێشەممە 26ی نیسان
کەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی نمە بارانی پچڕپچڕ لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگادا، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەریی زیاد دەبێت بۆ بروسکە و تاوە باران لە زۆربەی ناوچەکاندا، ناوچەکانی باشووری پارێزگاکەش کەمێک رێژەکەی زیاتر دەبێت.
خێرایى با/ لەنێوان 10 - 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات.
مەوداى بینین/ 7 - 9 کیلۆمەتر لە کات و شوێنی داباریندا لەنێوان 5 - 7 کیلۆمەتر دەبێت.
نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 13 پلەى سیلیزى.
بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 19 پلەى سیلیزى.
پارێزگاى دهۆک
رۆژی دووشەممە 25ی نیسان
کەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کەشی تاوە باران و بروسکە لە زۆربەی ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکە دروستدەبێت کە هەندێکجار تەرزەشی لەگەڵدا دەبێت.
خێرایى با/ لەنێوان 10 - 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا.
مەوداى بینین/ 8 - 10 کیلۆمەتر لە کات و شوێنی داباریندا لەنێوان 5 - 7 کیلۆمەتر دەبێت.
نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو/ 16 پلەى سیلیزى.
بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 25 پلەى سیلیزى.
رۆژی سێشەممە 26ی نیسان
کەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی نمە بارانی پچڕپچڕ لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەریی زیاد دەبێت بۆ هەوری بروسکە و تاوە باران و بۆ ماوەی دوو تاوەکو سێ کاژێر کە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکە دەگرێتەوە.
خێراىی با/ لەنێوان 10 - 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارە کەمێک چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات.
مەوداى بینین/ 7 - 9 کیلۆمەتر، لە کات و شوێنی داباریندا لەنێوان 5 - 7 کیلۆمەتر دەبێت.
نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 13 پلەى سیلیزى.
بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 23 پلەى سیلیزى.
پارێزگاى کەرکووک
رۆژی دووشەممە 25ی نیسان
کەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت.
خێرایى با/ لەنێوان 10 - 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات، لە کاتەکانی ئێوارە ئەگەری چالاکبوونی خێرایی با هەیە بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا.
مەوداى بینین/ 7 - 9 کیلۆمەتر.
نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو/ 18 پلەى سیلیزى.
بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 28 پلەى سیلیزى.
رۆژی سێشەممە 26ی نیسان
کەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ گەواڵە هەور و بروسکە و تاوەباران زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکە دەگرێتەوە، کە هەندێکجار تەرزەشی لەگەڵدا دەبێت.
خێرایى با/ لەنێوان 10 - 25 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات.
مەوداى بینین/ 6 - 8 کیلۆمەتر دەبێت، لە کات و شوێنی داباریندا لەنێوان 5 - 7 کیلۆمەتر دەبێت.
نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 16 پلەى سیلیزى.
بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 25 پلەى سیلیزى.
پارێزگاى هەڵەبجە
رۆژی دووشەممە 25ی نیسان
کەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت کە هەندێکجار بۆ گەواڵە هەوری بروسکاوی دەگۆڕێت لەگەڵ بارینی تاوە بارانی بەخوڕ کە هەندێکجار تەرزەشی لەگەڵدا دەبێت لە ناوچە جیایاکانی پارێزگاکەدا و کاریگەریی ناسەقامگیری ئاسمان بەردەوامی دەبێت بە شێوەی دابارینی پچڕپچڕ.
خێرایى با/ لەنێوان 10 - 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات.
مەوداى بینین/ 8 - 9 کیلۆمەتر لە کات و شوێنی داباریندا لەنێوان 5 - 7 کیلۆمەتر دەبێت.
نزمترین پلەى گەرماى تۆمارکراو/ 15 پلەى سیلیزى.
بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 23 پلەى سیلیزى.
رۆژی سێشەممە 26ی نیسان
کەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی نمە بارانی پچڕپچڕ لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگا لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ، تاوەکو ئێوارە کاریگەری زیاد دەبێت بۆ بروسکە و تاوە باران لە زۆربەی ناوچەکاندا.
خێرایى با/ لەنێوان 10 - 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات.
مەوداى بینین/ 8 - 10 کیلۆمەتر دەبێت، لە کات و شوێنی داباریندا لەنێوان 5 - 7 کیلۆمەتر دەبێت.
نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 14 پلەى سیلیزى.
بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو/ 20 پلەى سیلیزى.