لە رێگەی ورمێ - سەڵماس چوار سەرنشینی ئۆتۆمبێلێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی ورمێ - سەڵماسی رۆژهەڵاتی کوردستان، چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 25-06-2023) لە رێگەی نێوان شارەکانی ورمێ و سەڵماس لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی جۆری سەمەند و بارهەڵگرێکدا روویدا و بە هۆیەوە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە ئاگری گرت و هەر چوار سەرنشینەکەی لە شوێنی رووداوەکەدا گیانیان لەدەستدا.
لەبارەی هۆکاری رووداوەکە، رەزا پەناهی موقەدەم، سەرۆکی پۆلیسی رێگەوبانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، کەمتەرخەمی شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە و چوونی بەرەو سایدی چەپی رێگەکە، هۆکاری سەرەکی روودانی ئەو رووداوە بووە.
بەپێی راپۆرتی دادپزیشکیی پارێزگای ورمێ، لە 21-3-2021 تاوەکو 31-3-2022 لەو پارێزگایە 685 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.