داهێنەرێکی کورد ماددەیەکی کیمیایی بەرهەمهێناوە کە ئاسن دەکاتە زێڕ

ووداو- رۆژهەڵاتی کوردستان

لە ناوچەیەکی خوراسانی باکووری ئێران کە کوردی تێدا دەژی ، داھێنەرێکی کورد ماددەیەکی کیمیایی دروستکردووە کە دەکرێ لەو رێگەیەوە ئاسنی ئاسایی هەرزان بەها بۆ جۆرێک ئاسنی گرانبەها و نزیک لە زێر بگوڕێت.


 ئەم داھێنەرە کوردە کە ناوی نەقدعەلی عەلەویفەردە تاوەکو ئێستا چەندین خەڵاتی لە ئاستی ئێران و جیهان وەرگرتووە.