سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی رەوتی غەدی سووریا کۆبوونەوە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی رەوتی غەدی سووریا کۆبوونەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، لە دیدارەکەدا گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا و ناوچەکە کرد.
رۆژی شەممە، 25-11-2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە ئەحمەد جەربا، سەرۆکی رەوتی غەدی سووریا کرد. حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر چارەسەر کردنی کێشەکان بەشێوەیەکی ئاشتییانە و رێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و هەموو پێکهاتەکان لە سووریا.
هەروەها بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، پەرەپێدانی پێکەوە ژیانی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان لە سووریا تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
ئەو دیدارەش دوای ئەوە هات، رۆژی دووشەممە، 23-10-2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە ئەحمەد جەربا سەرۆکی رەوتی غەدی سووریا کرد و لە کۆبوونەوەیاندا تاوتوێی دوایین گۆڕانکاریى و پەرەسەندنەکانی سووریا و ناوچەکەیان کرد.