نێچيرڤان بارزانی: پابەنديى نەگۆڕمان بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان دووپات دهكهينهوه
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی نەهێشتنی تووندوتیژیی دژی ئافرەتان لە پەیامێکدا بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان دووپات دەکاتەوە و دەڵێت: له ههوڵدان و كاركردن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەموو شێوازەکانی تووندوتیژی و جیاکاریی دژی ئافرەتان، بهردهوام دهبين.
رۆژی سێشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: "لە رۆژی جیهانیی نەهێشتنی تووندوتیژی دژی ئافرەتاندا، پابەنديى نەگۆڕمان بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەک کە ئازادی و یەکسانی و شکۆی مرۆیی تيايدا سەروەر بێت، دووپات دهكهينهوه. له ههوڵدان و كاركردن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەموو شێوازەکانی توندوتیژی و جیاکاری دژی ئافرەتان، بهردهوام دهبين."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "به رێزهوه یادی هەموو ئەو ئافرهتانه دەکەینەوە کە بەهۆی توندوتیژییەوە گيانيان لەدەست دا و هاوسۆزیی قووڵمان بۆ خێزانەکانیان دەردەبڕین. دڵنهوايى بۆ خێزانهكانيان تەنها بە بەدیهێنانی دادپەروەری و ڕێگهگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەم تاوانانە و بنیاتنانی ژینگەیەکی ئارام دەبێت کە پارێزگاری لە هەموو ژنێك بکات لە هەر پێگە و بارودۆخێکدا بێت."
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی:
لە ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتاندا، پابەنديى نەگۆڕمان بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەک کە ئازادی و یەکسانی و شکۆی مرۆیی تيايدا سەروەر بێت، دووپات دهكهينهوه. له ههوڵدان و كاركردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو شێوازەکانی توندوتیژی و جیاکاری دژی ئافرەتان، بهردهوام دهبين.
به ڕێزهوه یادی هەموو ئەو ئافرهتانه دەکەینەوە کە بەهۆی توندوتیژییەوە گيانيان لەدەست دا و هاوسۆزیی قووڵمان بۆ خێزانەکانیان دەردەبڕین. دڵنهوايى بۆ خێزانهكانيان تەنها بە بەدیهێنانی دادپەروەری و ڕێگهگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەم تاوانانە و بنیاتنانی ژینگەیەکی ئارام دەبێت کە پارێزگاری لە هەموو ژنێك بکات لە هەر پێگە و بارودۆخێکدا بێت.
پاراستنی مافەکانی ئافرەتان کۆڵەکەیەکی سەرەکیی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد، دادپەروەر، پێشکەوتوو و ئارامه بۆ هەمووان. بنبڕکردنی توندوتیژی دژی ژنان پێویستی بە ئیرادەیەکی بەکۆمەڵ، یاسای تۆکمە و جێبەجێكردنيان و هۆشیارییەکی کۆمەڵایەتی هەیە کە ڕێز لە ئافرەت بگرێت و پشتیوانی لە بەشداریکردنی فراوانی لە ژیانی سیاسی و کارگێڕی و ئابووریدا بکات.
داهاتووی کوردستان، پەیوەستە بە تواناسازیی ئافرەتان و بەهێزکردنی بەشداریکردنی کارایان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا. بە هەموو هێز و پێداگرییەوە پابەند دهبين بە ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی، بیری توندڕەوی، پاراستنی ماف و ئازادییەکان و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەک کە تیايدا هەموو ئافرەتێک پارێزراو، ئازاد و بەتوانا بێت بۆ بەدیهێنانی خەون و ئامانجەکانی.
لهگهڵ ههموو دامهزراوه و لايهنه فهرمييهكان له ههرێمى كوردستان و کۆمەڵگەی مەدەنی و كهسايهتييه ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان بهردهوام دهبين بۆ بەهێزکردنی پاراستنی یاسایی، فراوانکردنی بەرنامەکانی تواناسازیی ئابووری و پەرەپێدانی بەشداریکردنی ئافرەتان لە پێگەکانی بڕیاردان و مسۆگەرکردنی بنیاتنانی ژینگەی کار و کۆمەڵگەیەک کە دوور بێت لە گێچەڵ و توندوتیژی و جیاکاری.
سڵاو له هەموو ئەو ئافرەتانەی خەبات بۆ مافەکانیان دەکەن، هەروەها له چالاکوانان و کارمەندانی بواری بەرگریکردن لە ژنان و هەموو ئەوانەی لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی و چەسپاندنی بەهاکانی یەکسانیدا بهشدارن. هەروەها ڕۆڵی گەنجان، دەزگاکانی ڕاگەیاندن، قوتابخانە و زانکۆکان، لە بڵاوکردنەوەی کولتووری ناتوندوتیژی و ڕێزگرتن لە بەرامبەر، بەرز دەنرخێنین.
با ههموومان پێکەوە بەردەوام بین لە کارکردن لەپێناو کۆمەڵگەیەکى بێ توندوتیژی، بێ ترس و بێ جیاکاریدا.
نێچيرڤان بارزانى
سهرۆكى ههرێمى كوردستان
25ى نۆڤهمبهرى 2025