تەقینەوە لە دادگەیەکی رووهای باکووری کوردستان روویدا
رووداو دیجیتاڵ
تەقینەوە لە دادگەیەکی پارێزگای رووهای باکووری کوردستان روویدا و کارمەندێک برینداربوو.
رووداوەکە ئەمڕۆ سێشەممە، 25-11-2025، لە دادگەی شارۆچکەی خەلیلییەی رووها روویدا.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکە لە ژێرزەویی باڵەخانەی دادگەکە روویداوە.
دوای تەقینەوەکە ئاگر لە ژێرزەوی باڵەخانەکە کەوتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی چوونە شوێنەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد.
لە رووداوەکەدا کارمەندێکی دادگە بریندار بوو و بە مەبەستی چارەسەر بۆ نەخۆشخانە گوێزرایەوە.
تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە روون نییە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.