باکووری کوردستان؛ لە ساڵێکدا 88 ژن کوژراون
رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی داتاکانی لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، لە ساڵێکدا لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان 88 ژن کوژراون.
کۆمیسیۆنی ژنانی لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، رۆژی دووشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2025 ئاماری کوشتن و تووندوتیژیی دژی ژنان بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی داتای کۆمیسیۆنەکە، لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان لە یەکی تشرینی دووەمی 2024ـەوە تاوەکو یەکی تشرینی دووەمی 2025، بەهۆی تووندوتیژیی خێزانییەوە، لانیکەم 29 ژن گیانیان لەدەستداوە و 9 ژنی دیکەش برینداربوون.
بەپێی هەمان سەرچاوە، لە ماوەی ساڵێکدا 88 ژن کوژراون، کە کوشتنی 46یان گوماناوییە.
کۆمیسیۆنەکە داوا دەکات بکوژان سزا بدرێن و میکانیزمی سکاڵا و پشتیوانیی ژنان ئاسانتر بکرێت.