بەهۆی ئەنتیتۆباکۆ نزیکەی 10 هەزار کەس وازیان لە جگەرەکێشان هێنا

رووداو - هەولێر

بیرۆکەی ئانتیتۆباکۆ یەکەمجار ساڵی رابردوو لە دێسکی تەندروستیی تۆڕی میدیایی رووداو سەرچاوەی گرت. ساڵی یەکەم 3500 کەس و ئەمساڵ نزیکەی 10 هەزار کەس بەشداربوون و وازیان لە جگەرەکێشا هێنا. 

ئەمساڵ لە چوار پارچەی کوردستان و زیاتر لە 10 وڵاتەوە بەشداربووی هەبوو. دوای پشکنینەکان لە کۆتاییدا 100 کەس هەڵبژێردران و خەڵاتکران، یەکێک لەوانیش ئۆتۆمبێلێکی بردەوە.