پۆلیسی هەولێر: شەڕەکەی بەردەم قەڵا کۆنە
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا رەتیکردەوە ئەو گرتە ڤیدیۆیەی شەوی رابردوو لەبارەی شەڕێک لە هەولێر لە چەند کەناڵێکی راگەیاندن بڵاوکراوەتەوە نوێ بێت.
شەوی رابردوو، چەند کەناڵێکی راگەیاندن گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە، کە چەند کەسێک لە پارکی ناوشاری بەردەم قەڵای هەولێر بەربوونەتە گیانی یەکدی.
نەقیب کارزان ساڵح، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر شەوی 25-1-2025 لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند "سەبارەت بە گرتەیەکی ڤیدیۆی کەمێک پێش ئێستا لە هەندێک دەزگای میدیای بڵاوکراوەتەوە گوایە ئێستا لەبەردەم قەڵای هەولێر شەڕ لەنێوان چەند کەسێک روویداوە، مێژووی ئەو شەڕە کۆنە و ئێستا شاری هەولێر ئارامە."
گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەداوە، لەسەر ئەو شەڕە رێکاری یاسایی بەرامبەر کەسەکان گیراوەتەبەر. داواش لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکات پێداچوونەوە بە راستی و دروستی هەواڵەکاندا بکەن.