سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی رزگارکردنی کۆبانێ: سەرکەوتنی هەموو گەلی کوردستان بوو
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی لە ساڵیادی تێکشکاندنی داعش لە کۆبانێ پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەوە "سەرکەوتنی هەموو گەلی کوردستان و مرۆڤایەتی" بوو.
لە پەیامەکەدا هاتووە: "لە یازدەهەمین ساڵیادی تێکشکاندنی تیرۆریستان لە کۆبانێدا، سڵاو بۆ شەڕڤان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەنێرین کە بە پشتیوانیی هاوپەیمانان لە بەرگرییەکی قارەمانانەدا رێگەیان نەدا کۆبانێ بکەوێتە دەست تیرۆریستانی داعش."
سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو بەرگرییە "سەرکەوتنێکی گەورەی لە مێژووی گەلی کورد تۆمار کرد." دەشڵێت، "ئەو سەرکەوتنە سەرکەوتنی هەموو گەلی کوردستان بوو، سەرکەوتنی مرۆڤایەتی بوو بەسەر تیرۆر و تاریکیدا."
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
لە یازدەهەمین ساڵیادی تێكشكاندنی تیرۆریستان لە كۆبانێدا، سڵاو بۆ شەڕڤان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەنێرین كە بە پشتیوانیی هاوپەیمانان لە بەرگرییەكی قارەمانانەدا رێگەیان نەدا كۆبانێ بكەوێتە دەست تیرۆریستانی داعش و سەركەوتنێكی گەورەیان لە مێژووی گەلی كورد تۆمار كرد. ئەو سەركەوتنە سەركەوتنی هەموو گەلی كوردستان بوو، سەركەوتنی مرۆڤایەتی بوو بەسەر تیرۆر و تاریكیدا.