قادری حاجی عەلی و عوسمانی حاجی مەحموود: پشتیوانیی گۆڕان دەكەین


رووداو – سلێمانی

قادری حاجی عەلی و عوسمانی حاجی مەحموود، دوو سەركردەی دیاری نێو بزووتنەوەی گۆڕان، هەرچەندە ماوەیەكە چالاكییان لە بزووتنەوەكە هەڵپەساردووەو دانیشتوون، بەڵام جەختدەكەنەوە كە پشتیوانی گۆڕانن.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی رووداو، هەردوو سەركردەی دیاری بزووتنەوەی گۆڕان، قادری حاجی عەلی و عوسمانی حاجی مەحمو‌ود بڕیاری پشتیوانی خۆیان بۆ لیستەكانی بزووتنەوەی گۆڕان دەربڕی و ئەمڕۆش لای نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بوون لە گردی زەرگەتە، كە مەكۆی سەرەكی گۆڕانی لێیە.

رووداو زانیویەتی كە ئەو دوو سەركردەیەی گۆڕان جەختیشیان كردووەتەوە، كە بەدرێژایی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن پشتیوانی لیستەكانی گۆڕان بوون ‌و عوسمانی حاجی مەحموودیش لە چەند بنكەیەكی بانگەشەی گۆڕان لە سنووری گەرمیان بینراوە.