پلە بەرزکردنەوە لە وەزارەتی پێشمەرگە دەستیپێکردەوە

رووداو - هەولێر

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پلە بەرزکردنەوە لە وەزارەتەکە دەستی پێکردوەتەوە و لیستی پلە بەرزکردنەوەی 2016 پەسندکراوە.

سەنتەری میدیایی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای ماوەیەک چاوەڕوانی دواجار پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ ده‌ستیپێكرده‌وه ‌و له ‌یه‌كه‌م بڕیاریشدا لیستی پلە بەرزکردنەوەی ساڵی 2016 گه‌ڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە و لیستەکە وەک خۆی رەزامەندی لەسەردراوە.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پلە بەرزکردنەوە دەستیپێکردوەتەوە و جگە لە لیستی پلە بەرزکردنەوەی 2016 لیستی پلە بەرزکردنەوەی 2017  ئامادەکراوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەوانیش رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەین".


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن