پرۆفایلی كوڕە شەهیدبووەكەی محەممەدی حاجی مەحموود
رووداو- هەولێر
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، محەممەدی حاجی مەحموود، سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان هەواڵی شەهیدبوونی كوڕە گەورەكەی بە تۆڕی میدیایی رووداو راگەیاند، ئەمەش لە سەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی كوردستان كاردانەوەی لێكەوتەوە.
عەبدوڵڵای حاجی مەحموود، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی حیزبی سۆسیالیست و برای محەممەدی حاجی مەحممود بە رووداوى گوت:"كوڕەكەی كاكم ناوی عەتایە و ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی حیزبە، لە دایكبووی ساڵی 1979 یە".
عەبدوڵڵای حاجی مەحموودی هەروەها گوتی:" شەهید عەتا كوڕە گەورەی گەردەخانی خێزانی كاكمە، خێزانداربوو و كوڕێكی 5 ساڵی هەبوو"
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 26/11/2014، لە شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی گوندی تەللوەردی باشووری رۆژئاوای شاری كەركووك، دوای بە سەختی برینداربوون، عەتا حاجی مەحموود شەهیدبوو، لەو شەڕەدا محەممەدی حاجی مەحموودى باوكى سەرپەرشتی هێزێكی پێشمەرگەی دەركرد.