لە وان کەسێک بە چەقۆ براکەی خۆی کوشت
رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای وان ـی باکووری کوردستان دوو برا بەشەڕ هاتن و یەکێکیان ئەوی دیکەی کوشت.
رووداوەکە شەوی پێنجشەممە، 25 ـی کانوونی یەکەمی 2025 لە گەڕەکی مەندانێ سەر بە شارۆچکەی رێگەی ئاوریشمی وان روویدا.
دوو برا بە ناوەکانی جانەر کۆڵچەلیک و تانەر کۆڵچەلیک بووەتە دەمەقاڵەیان، دواتر دەمەقاڵەکە سەری کێشاوە بۆ شەڕ، جانەر کۆڵچەلیک، بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر تانەر کۆڵچەلیک ـی برای و بە سەختی برینداری کردووە.
دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی تەندروستیی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکەیان گەیاندە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.
هێشتا رانەگەیێندراوە کە ئایا جانەر کۆڵچەلیک، کە براکەی خۆی کوشتووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە یان نا.